بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری ماکۆ، شەوانە وەکوو ڕووبارێکی زێڕین لە نێوان کوێستە بەرزاکاندا دەبینرێت. شارێک کە چەندین ئاسەواری مێژوویی تۆمار کراو و دەیان ئاسەواری سروشتی تێدایە و دوای شانگهای چین، دووهەم گەورە ناوچەی ئازادی جیهان دێتە ئەژمار.
ناوی ماکۆ نوێکی کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مادەکان و ئەوان ناوی مادکێویان لە سەر ئەو ناوچە نابوو کە دوات بۆ ماکۆ گۆڕدرا.
خەڵکی شاری ماکۆ بە دوو زمانی ئازەری و کردی کرمانجی دەئاخێڤن. ئەو شارە بە هەبوونی کڵێسە، پرد و دەیان ئاسەواری مێژوویی، تاڤگە، بەنداو، گۆم و شوێنی سەرەنج ڕاکێشی دیکەی گەشتیاری لە پاڵ بازاڕی ناوچەی ئازاد، شارێکی دڵخوازە بۆ هەموو کەسەکان بە حەزی جیاوازەوە و شوێنگێکی باشی گەشتیاری دێتە ئەژمار.
کڵێسەی مریەمی پیرۆز، کۆشکی مۆزەخانەی سەرداری ماکۆ، گۆڕیچەی بەردینەی فەرهاد، عیمارەتی کڵاو فەرەنگی، کڵێسەی گێئۆرگی پیرۆز و هەروەها بەنداوی بارون لە سەر ڕووباری زنگمار لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی ئەو شارە کۆنەیە.
Your Comment